بایدن: ئۆكرانییه‌كان جێناهێڵین
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمه‌ریکا رایده‌گه‌یه‌نێت، لەو پرۆژەیاسایەی بودجە، كه کۆمارییەکان لەسەری رێککەوتوون، هاوکاریکردنی ئۆکرانیا لەخۆ ناگرێت. وتیشی: ئۆكرانییه‌كان جێناهێڵین.
بایدن ئاشکراشی دەکات، نابێت هاوکاری ئەمه‌ریکا بۆ ئۆکرانیا بپچڕێت و زۆرینەی کۆماری و دیموکراتەکان پشتیوانی لە ئۆکرانیا دەکەن.
سەرۆکی ئەمه‌ریکا هه‌روه‌ها وتی: " سەرەڕای ئەوەی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و زۆرینەی کۆنگرێس پشتیوانی ئۆکرانیایان کردووە، تا لە بەرانبەر شەڕانگێزی رووسیا بەرگری لەخۆی بکات، بەڵام پارەدارکردنی ئۆکرانیا لەو رێککەوتنەدا نەبووە، جگە لەوەش نەمدەتوانی رێگە بدەم ملیۆنان ئەمه‌ریکی بە نەهامەتی داخرانی حکومەت تێپەڕن، هیواخوازم هاوڕێیانمان پابەندی بەڵێنهكانیان بن لەبارەی پشتیوانیکردنی ئۆکرانیا".
هه‌روه‌ها وتیشی: "لەهیچ بارودۆخێکدا نابێت رێگە بدەین هاوکاری ئەمه‌ریکا بۆ ئۆکرانیا بپچڕێت، چاوەڕوانین سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران پەباندبێت لە دابینکردنی رێڕەوێکی سەلامەت بۆ هاوکاریکردنی ئۆکرانیا، زۆرینەی کۆماری و دیموکراتەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پیران پشتیوانی ئۆکرانیان".
بایدن ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، دەمەوێت هاوپەیمانانی ئەمه‌ریکا و خەڵکی ئەمه‌ریکا و ئۆکرانیا دڵنیا بکەمەوە، دەتوانن پشت بە هاوکارییەکانمان ببەستن و ئێمە جێتان ناهێڵین".
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.
تا ئێستا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ملیاره‌ها دۆلاری بۆ هاوكاری سه‌ربازی ئۆكرانیا له دژی رووسیا دابینكردووه.