ئومێد سەباح ڕوونكردنەوە لەسەر مووچەی فەرمانبەران دەدات
سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ئێستادا شاندێكی ته‌كنیكی وه‌زاره‌تی دارایی له به‌غدایه بۆ دابینكردنی مووچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می مووچه‌خۆرانی هه‌رێم و ده‌شڵێت: هه‌ژماری من پرۆژه‌یه‌كی یاساییه و له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن ده‌نگیان له‌سه‌رداوه.
ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له به‌غداد ڕایگه‌یاند، "سه‌باره‌ت به مووچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌م مووچه‌خۆرانی هه‌رێم، له‌ئێستادا تیمێكی ته‌كنیكیی هه‌رێم له به‌غدان، كه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ژمێریاری و ژماره‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیكه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی پێكهاتووه."
وتیشی، "ئێمه چه‌ند كێشه‌یه‌كمان سه‌باره‌ت به‌مووچه‌ی مانگه‌كانی 10 و 11 و 12 له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ماوه، یه‌كێك له‌و كێشانه تایبه‌ته به ته‌رخانكراوی دارایی بۆ سه‌ره‌مووچه و پلەبەرزكردنەوە و زامنكردنی مووچه‌ی سێ مانگی كۆتایی ئه‌مساڵ." ئاشكراشی كرد، "پێویستمان به هه‌ندێك ته‌رخانكردنی دیكه هه‌یه بۆئه‌وه‌ی مووچه‌ی سێ مانگی كۆتایی ئه‌مساڵ دابین بكرێت، داواشده‌كه‌ین وه‌زاره‌تی دارایی به‌چاوێكی یه‌كسان ته‌ماشای سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عێراق بكات."
ڕاشیگەیاند، "لیستی مووچه‌مان ئاماده‌یه، به‌ڵام چاوه‌ڕوانی به‌رچاو ڕوونیهكانی وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ ده‌كه‌ین، بۆئه‌وه‌ی به‌پێی ئه‌و به‌رچاو ڕونیانه لیستی مووچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌میان بۆ ڕه‌وانه بكه‌ین."
سه‌باره‌ی پرۆژه‌ی (هه‌ژماری من)، ئومێد سه‌باح وتی، "هه‌ژماری من پرۆژه‌یه‌كی یاساییه و له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن ده‌نگیان له‌سه‌رداوه و په‌سه‌ندیان كردووه، وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمیش به‌پێی یاسا تاكه لایه‌نه بۆ دیاریكردنی شێوازی دابه‌شكردنی مووچه، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر بنه‌مای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران (هه‌ژماری من)ی هه‌ڵبژاردوه بۆ شێوازی دابه‌شكردنی مووچه، هه‌ربۆیه ده‌بێت سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمیش پابه‌ندبن پێوه‌ی و ئومێدیش ده‌كه‌ین هیچ ڕێگریه‌ك بۆئه‌و مه‌به‌سته نه‌یته پێشه‌وه."