هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت واده‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ دیاری ده‌كات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت واده‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ دیاری ده‌كات

هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت واده‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ دیاری ده‌كات

ئایار 10, 2023 19:37
هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت واده‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ دیاری ده‌كات
0

لایک

هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت رایگەیاند، لەرێکەوتی 17ی مانگی ئایار پرۆسەی دەنگدان بەپڕۆژە یاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت.


هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بە ئامادەبوونی عەمار حەکیم سەرۆکی هاوپەیمانییەکە و موحەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و موحەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە.

لە راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوەدراوە، لە رێکەوتی 17ی مانگی ئایار لە دوای وەرگرتنی تێبینی پێویست و دووبارە داڕشتنەوە بەشێوەیەک لەگەڵ کارنامەی حکومی بگونجێت پڕۆژە یاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراق دەنگی پێدەدرێت.

لە رۆژی رابردوو موحەممەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەکۆبوونەوەیەکی تایبەتدا داوای لە موحەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان، کردبوو بەزووترینکات کاروبارەکانی پەیوەست بەبودجە تەواوبکرێت.

بۆ ئەو مەبەستە بەبڕیاری سەرۆکایەتی پەرلەمان، خولی یاسادانانی ئێستای ئەو دامەزراوەیە درێژکرایەوە تاکو ئەو کاتەی پڕۆژە یاسای بودجە پەسەند دەکرێت.

لەهەفتەی رابردوو ئەحمەد جبوری ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، ئەوەیخستەڕوو، دوای دوو هەفتەی دیکە دەتوانن وادەی پەسەندکردنی بودجە دیاریبکەن.

En az 10 karakter gerekli