بڕی 60 ملیۆن دینار قەرز بە هاووڵاتییان دەدرێت

سندوقی نیشتەجێبوون و بونیادنانەوە رایدەگەیەنێت، قەرزێك بە بڕی 60 ملیۆن دینار دەدرێتە هاوڵاتییان هاوكات وادەی گەڕانەوەی لە سوودمەندبووان ئاشكرادەكات.

لەو بارەیەوە ئەحمەد هاشم بەڕێوەبەری بەشی پلاندانان لە سندوقی نیشتەجێبوون رایگەیاند، بەپێی ماددەی 32 لە یاسای ساڵی 2011 پێدانی قەرزەكە لەلایەن بانكەوە بە چەند شێوازێكی جیاواز بووە كە قەرزەكە بەبێ سوود لە عێراقدا دەدرێتە هاووڵاتییان بۆ ماوەی 15 ساڵ وەردەگیرێتەوە و تەنها رێژەی 2%ی قەرزەكە لە سوودمەندبوو وەكو رسوماتە كارگێرییەكان وەردەگیرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەموو هاووڵاتییەكی عێراقی تەمەنی لە 18 بۆ 65 ساڵدا بێت دەتوانێت لە وەرگرتنی قەرزەكە سوودمەندبێت و لە ساڵی 2005ەوە تاوەكو ئێستا 200 هەزار كەس لە وەرگرتنی قەرزەكە لە عێراقدا سوودمەندبوون كە دەدرێتە ئەو كەسانەی خانوو دروستدەكەن بە مەرجێك رووبەری زەوییەكەيان لە 100 مەتر كەمتر نەبێت.