نێچیرڤان بارزانی دەچێتە ئەنقەرە

وتەبێژی سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێم رایگەیاند، سبەی چوارشەممە، نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئەنقەرە دەکات و لەگەڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى كۆمارى توركيا کۆدەبێتەوە.

دڵشاد شهاب، وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێم ڕايگه‌ياند، "نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ 2024/10/16 به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى ده‌گاته‌ ئه‌نقه‌ره‌ و له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى كۆمارى توركيا كۆده‌بێته‌وه‌."

هه‌روه‌ها وتى، "هه‌ردوولا بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن و ده‌رباره‌ى چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، بيروڕا ده‌گۆڕنه‌وه‌."