سوودانی زانیاری نوێ لە بارەی دەستپێکردنی هەناردەکردنەوەی نەوت رادەگەیەنێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سوودانی زانیاری نوێ لە بارەی دەستپێکردنی هەناردەکردنەوەی نەوت رادەگەیەنێت

سوودانی زانیاری نوێ لە بارەی دەستپێکردنی هەناردەکردنەوەی نەوت رادەگەیەنێت

كانونی یه‌كه‌م 17, 2023 09:00
سوودانی زانیاری نوێ لە بارەی دەستپێکردنی هەناردەکردنەوەی نەوت رادەگەیەنێت
0

لایک

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە رێگەی هەمواری یاسای بودجەوە کێشەی پارەی کۆمپانیاکانی دەرهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان چارەسەر دەکەن و دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەکەن.

ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، لە ئێستادا توێژینەوە لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای بودجە دەکەن، بۆ ئەوەی بتوانن پارە بۆ کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێم دابین بکەن، ئەو هەنگاوەش لە کۆتاییدا دەبێت بە ئامرازی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە یاسای ئێستای بودجەدا کە لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندکراوە، بڕی هەشت دۆلار بۆ دەرهێنانی هەر بەرمیلە نەوتێک بۆ کۆمپانیاکانی هەرێم دابینکراوە، بەڵام بەپێی گرێبەستی کۆمپانیاکە لەگەڵ حکومەتی هەرێم بڕی 21 دۆلار بۆ دەرهێنانی هەر بەرمیلە نەوتێک دابینکراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، داخستنی بۆرییە نەوتییەکانی هەرێم بە بڕی ملیارەها دۆلار زیانی بە حکومەتەکانی هەرێم و عێراق و کۆمپانیا نەوتییەکانی هەردووناوچە گەیاندوە، چونکە رێگری لە هەناردەی 470 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە دەکرێت.

En az 10 karakter gerekli