سوودانی: بەشێک لە پشکی بودجەی هەرێممان ناردووە

سوودانی: بەشێک لە پشکی بودجەی هەرێممان ناردووە

ئاب 1, 2023 20:32
سوودانی: بەشێک لە پشکی بودجەی هەرێممان ناردووە
0

لایک

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق هۆکاری دواکەوتنی جێبەجێکردنی بودجەی فیدڕاڵی ئاشکرا کرد و دەڵێت، ناردنی پشکی هەرێم لە چوارچێوەی یاسای بودجەدایە و “بەشێک لە پشکی هەرێمی کوردستانمان ناردووە، رۆژانەش 55 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستان وەردەگرین”.

محەمەد شیاع سوودانی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “هۆکاری دواکەوتنی جێبەجێکردنی بودجە دەگەڕێتەوە بۆ سڕینەوەی ماددەیەک لە بڕگەی ڕێنماییەکان لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە لەو ڕەشنووسەی کە لەلایەن حکومەتەوە نێردراوە”.

 لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا سیستەمی سندوقی ئاوەدانکردنەوەی بۆ پارێزگا هەژارەکان پەسەندکرا

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بۆ تاوتوێکردنی ڕەشنووسی یاسای نەوت و گاز بەڕێوەدەچێت، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا سیستەمی سندوقی ئاوەدانکردنەوەی بۆ پارێزگا هەژارەکان پەسەندکرا و لەلایەن وەزارەتی داراییەوە رەزامەندی لەسەردراوە بۆ تەرخانکردنی بڕە پارەیەک.

سوودانی باسی لەوەشکرد، “قەیرانی گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردن لە وەزارەتی کارەبادا هەیە، کە کار بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەکەین، ئەمڕۆش گرێبەستە کۆتاییەکانمان لەگەڵ کۆمپانیای سیمێنس تەواوکردوە بۆ چاکسازی، هاوکێشەیەک هەیە بۆ گرێبەستەکانمان لەگەڵیدا”.

سەبارەت بە بەرزبونەوەی نرخی دۆلار، سوودانی جەختی لەوەکردەوە، “حکومەت شەڕێک لەگەڵ گەندەڵکاران دەکات لەسەر نرخی ئاڵوگۆڕکردن، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕێگری لە هەندێک بانکی ئەهلی کردووە مامەڵە بە دۆلار بکەن، بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە ئەم بانکانە کارکردنیان وەستاندوە، چونکە بەردەوامن لە کارکردن بەپێی یاساکانی عێراق”.

ئەوەشی خستەڕو، “لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ڕادەگەیەنرێت کە ژمارەیەک گەندەڵکار و ئەوانەی کاری سپیکردنەوەی پارە دەکەن لە بازاڕدا دەستگیرکراون کە بەشێکیان لە هەولێرن”.

پەیوەست بە پشکی هەرێمیش سوودانی وتی، “ئەمڕۆ ئێمە شایستەی دارایی هەرێممان لە بودجە رەوانەکردوە و  ناردنی پارەکە لە چوارچێوەی یاسای بودجەی گشتیی عێراقدایە”.

En az 10 karakter gerekli