نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان-عێراق پێشوازیی لە کونسوڵی نوێی تورکیا لە هەرێمی كوردستان-عێراق کرد و لای خۆشیەوە کونسوڵی نوێ تورکیا هيواى خواست بتوانێت بره‌وى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوولا بدات.
دوا نیوەڕی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2024/6/13 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان-عێراق، پێشوازیی لە “ئه‌رمان تۆپچو” كونسوڵى گشتيى نوێى توركيا له هه‌رێمى كوردستان کرد و وێڕاى به‌خێرهێنان و پيرۆزبايى ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك كونسوڵى نوێى وڵاته‌كه‌ى، هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى راگەیاند.
لاى خۆيه‌وه ئه‌رمان تۆپچو، كونسوڵى گشتيى نوێی توركيا له هه‌رێمى كوردستان-عێراق، خۆشحاڵيى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى دەربڕی و هه‌روه‌ها هيواى خواست له ميانى ئه‌ركه‌كه‌يدا بتوانێت بره‌وى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوولا بدات.
هەروەها دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان-عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
ئەرمان تۆپچو، رۆژی 27ـی ئایاری 2024، وەکو کونسوڵی گشتی نوێی تورکیا لە هەرێمی كوردستان-عێراق لە جێگەی مەولود یاقوت دەستبەکار بوو.