به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران له ده‌ریای ئیجه ژێرئاوكه‌وت
لەسەر رێگای نێوان توركیا و یۆنان و بەدیاریكراویش لە دەریای ئیجە ئه‌مڕۆ هه‌ینی، به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران ژێرئاوكه‌وت، تاوه‌كو ئێستاش چوار كه‌س رزگاركراون و ته‌رمی 20 كۆچبه‌ری دیكه‌ش دۆزراونه‌ته‌وه، گه‌ڕانیش به‌دوای سه‌رنشینانی دیكه‌ی سه‌ر به‌له‌مه‌كه به‌رده‌وامه.
ئه‌مڕۆ به‌له‌مێك كه ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری هه‌ڵگرتبوو، له شاری چاناککالە توركیاوه به‌ره‌و یۆنان به‌ڕێكه‌وتبوو، پاش دووركه‌وتنه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك له كه‌ناراوه‌كانی ئیجه، ژێرئاوكه‌وت و به‌وهۆیه‌وه كۆچبه‌ره‌كان كه تا ئێستا ژماره‌یان نه‌زانراوه كه‌وتنه ناو ده‌ریاكه‌وه.
ئیلهامی ئاکتاش، پارێزگاری چاناککالە، لە زانیارییە بەراییەکاندا رایگەیاندبوو، تەرمی هەشت کۆچبەر دۆزراونەتەوە کە دووانیان منداڵن و سێ کەسی دیکەش رزگاربوون.
بەڵام لە دوایین پێشهاتدا پارێزگاری چاناککالە رایگەیاند، "بەداخەوە ژمارەی کۆچبەرە خنکاوەکان روو لە هەڵکشان دەکات و تیمەکانی فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا تەرمی 20 کۆچبەریان دۆزیوەتەوە."
پارێزگاری چاناککالە ئەوەشی روونکردەوە، کە تیمەکانی فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا چوار کۆچبەریان رزگار کردووە و هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوەی رزگاربووان بەردەوام دەبێت.
وتیشی: "تیمەکانی فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا لە رێگەی 10 بەلەم و یەخت، دوو هێلیکۆپتەر و 82 کارمەند، هەوڵی دۆزینەوەی کۆچبەرەکان دەدەن بۆ رزگارکردنیان."