وادەی تۆمارکردنی هاوپەیمانێتی بۆ هەڵبژاردنی عێراق کۆتایی دێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وادەی تۆمارکردنی هاوپەیمانێتی بۆ هەڵبژاردنی عێراق کۆتایی دێت

وادەی تۆمارکردنی هاوپەیمانێتی بۆ هەڵبژاردنی عێراق کۆتایی دێت

ئەمڕۆ یەکشەممە 6/8/2023، کۆتا رۆژی وادەی تۆمارکردنی هاوپەیمانێتیە، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق.

ئاب 6, 2023 09:24
وادەی تۆمارکردنی هاوپەیمانێتی بۆ هەڵبژاردنی عێراق کۆتایی دێت
0

لایک

ئەو وادەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ تۆمارکردنی لیست و هاوپەیمانێتییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دیاریکردبوو، ئەمڕۆ کۆتایی دێت، تا ئێستا نزیکەی 300 حیزب و 31 هاوپەیمانێتی خۆیان تۆمارکردووە.

لەوبارەیەوە، عیماد جەمیل سەرۆکی تیمی رۆژنامەوانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تائێستا نزیکەی 31 هاوپەیمانێتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان تۆمارکراون و پێشبینی دەکەن ژمارەی هاوپەیمانێتییەکان بۆ نزیکەی 40 بەرزببێتەوە.

ئەو وادەی بۆ تۆمارکردنی لیست و هاوپەیمانێتییەکان 30ی تەممووزی 2023 کۆتایی هات، بەڵام کۆمسیۆن لەپێناو بەشداری زیاتری لایەنەکان ماوەی هەفتەیەک درێژیکردەوە.

بڕیارە 18ی کانووی یەکەمی 2023، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە 15 پارێزگا جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامبدرێت.

پێشتر جومانە غەللای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەدا بوو، 21 هاوپەیمانی بۆ یەکەمینجار بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکەن و ئەوانەی دیکەش پێشتر بەشداریان کردووە.

En az 10 karakter gerekli