وەزیرى دەرەوەى تورکیا رایگەیاند، لە هەفتەى داهاتوودا سەردانى ئەمریکا دەکات و کۆربەندى ئەنتاڵیاى بە دەروازەیەکى باش بۆ ئاڵوگۆڕى بۆچوونەکانن ناوبرد.
هاکان فیدان، وەزیرى دەرەوەى تورکیا لەمیانەى پێشکەشکردنى وتارێک لە کۆڕبەندى ئەنتاڵیا ئاماژەى بەوە کرد “کۆڕبەندى ئەنتاڵیا دەروازەیەکى باشبوو بۆ ئاڵوگۆڕى بۆچوونەکان”.
وتیشى “هەوڵماندا بۆچوونى جیاواز کۆبکەینەوە سەبارەت بە بوارە جیاوازەکان”.
وەزیرى دەرەوەى تورکیا روونیکردەوە “لەم کۆنفڕانسەدا دەرکەوت رێگاى دیموکراسی چەندە گرنگە بۆ چارەسەرى کێشەکان”.
ئەوەشی خستەڕوو “لەسەر بانگهێشتی بلینکن هەفتەی داهاتوو سەردانێکمان بۆ ئەمریکا دەبێت بۆ کۆبوونەوە و تاوتوێ کردنی هەندێک میکانیزمی ستراتیجی”.