پارێزگاری هەولێر: کێشەی کەمئاوی چارەسەردەکرێت
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لە رێگەی ئەو پرۆژانەی ئەنجامدەدرێن، ده‌بنه هۆی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ ئه‌و كێشانه‌ی له‌كاتی دابه‌شكردنی ئاو به‌سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر درووستده‌بن.
راگەیاندنی پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، به‌سه‌رپه‌رشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان له‌باره‌ی پرسی ئاوی ماڵان به‌ڕێوه‌چووە و ئاماژه به‌و هه‌نگاو و پرۆژانه كرا، كه ده‌بنه هۆی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ ئه‌و كێشانه‌ی له‌كاتی دابه‌شكردنی ئاو به‌سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر درووستده‌بن.
ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوەشکردووە، چه‌ندین پڕۆژه ده‌ستپێكراوه، كه به‌هۆیانه‌وه گرفته‌كانی كه‌مئاوی چاره‌سه‌ر ده‌بن كه بریتیین له لێدانی بیری ئاوی نوێ له‌و شوێنانه‌ی بیره‌كان به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی كه‌شوهه‌وا و وشكه‌ساڵییه‌وه وشكبوون، جیا له دابینكردنی كاره‌با و ته‌واوی پێداویستییه‌كانی دیكه، كه ده‌بنه هۆی دابینكردنی ئاوی پێویست بۆ هاوڵاتییان.
بەوێرەی راگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا تاوه‌كو ئه‌و پڕۆژانه ته‌واو ده‌بن، له رێگه‌ی تا‌نكه‌ره‌وه له ماوه‌یه‌كی كورت ئاوی پاك بگه‌یه‌ندرێته هه‌موو ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی كه پێویستییان به ئاوه.
پارێزگاری هه‌ولێر راشیگه‌یاندووە، له ماوه‌یه‌كی زۆر كورت ته‌واوی گرفت و ئاڵنگارییه‌كان كه دێنه به‌رده‌م پرۆسه‌ی گه‌یاندن و دابه‌شكردنی ئاوی پاك بۆ ماڵان چاره‌سه‌ر ده‌بن و تیمه هونه‌رییه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر خه‌ریكی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانن.
جه‌ختیشی له رێگریكردن له زێده‌ڕۆییكردن بۆسه‌ر هێڵه‌كانی ئاو كرده‌وه، داواشیكرد هاوڵاتییان ده‌ست به ئاوه‌وه بگرن و به گوێره‌ی پێویستییه‌كانیان به‌كاری بهێنن.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، هاووڵاتییان ده‌ستكاری قوفڵه‌كانی دابه‌شكردنی ئاو نه‌كه‌ن، تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی هه‌ولێر به هاوسه‌نگی ئه‌ركی دابه‌شكردنی ئاویان له ئه‌ستۆدایه و ئه‌وان به گوێره‌ی به‌رنامه‌كانیان ئه‌و كاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
بەوتەی ئومێد خۆشناوم له زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر گرفتی گه‌یاندن و دابه‌شكردنی ئاوی پاك چاره‌سه‌ر كراوه، ئه‌و شوێنانه‌ش كه ماون، له ئایینده‌یه‌كی نزیك گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌بن.