کونسوڵخانەی ئەمریکا و فەڕەنسا: پشتیوانی لە هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە دەکەین لە هەرێم

کونسوڵخانەی ئەمریکا و فەڕەنسا لە هەولێر رایانگەیاند، پشتیوانی لە هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە دەکەن لە هەرێم. ئەمڕۆ یەکشەممە، کونسوڵخانەی ئەمریکا و فەڕەنسا لە هەولێر رایانەگەیاند، پێشوازی لە دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان-عێراق و هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە دەکەن لە هەرێم. ئاماژەیان بەوەش کردووە، رێکخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەشێوەیەکی ئازادانە لە بەرژەوەندی هەموو لایەکدایە. لەلایەکی دیکەشەوە، کڵاودیۆ کۆردۆن، جێگری نێردەی تایبەتی سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند، پێشوازی لە دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن و ئامادەن بەردەوام پشتگیری ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی هەرێم بکەن. ئەمەش لەکاتێکدایە، پاش فشارەکان، ئەمڕۆ سەرۆکایەتیی هەرێم رۆژی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان-عێراقی دیاری کرد و بڕیارە لە رۆژی 10ـی حوزەیرانی ئەمساڵدا هەڵبژاردنەکە ئەنجام بدرێت.