ئەمەریکا بەرپرسیارێتی هێرشەکەی سەر حەشدی شەعبی لە ئەستۆگرت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەمەریکا بەرپرسیارێتی هێرشەکەی سەر حەشدی شەعبی لە ئەستۆگرت

ئەمەریکا بەرپرسیارێتی هێرشەکەی سەر حەشدی شەعبی لە ئەستۆگرت

كانونی دووه‌م 4, 2024 17:30
ئەمەریکا بەرپرسیارێتی هێرشەکەی سەر حەشدی شەعبی لە ئەستۆگرت
0

لایک

بەرپرسێکی ئەمەریکی ئاشکرای کرد کە سوپای ئەمەریکا هێرشەکەی ئەمڕۆی سەر حەشدی شەعبی لە بەغداد ئەنجامداوە.

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی ئەمەریکی بڵاویکردەوە، کە سوپای ئەمەریکا ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی بزوتنەوەی نوجەبای نزیک لە ئێرانی کردوەتە ئامانج لە بەغداد و لە رووداوەکەدا چوار ئەندامی ئەو گرووپە چەکدارە کوژراون کەلەنێویاندا بەرپرسەکەیان هەبووە، لەگەڵ برینداربوونی شەش کەسی دیکە.

بەرپرسە ئەمەریکییەکە دەڵێت: هێرشەکە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئەنجامدراوە و ئەو کەسەی کراوەتە ئامانج، بەرپرس بووە لە هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمەریکا.

ئەمڕۆ لە هێرشێکی درۆنیدا جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد، فەرماندەی لیوای 12 لە هێزەکانی حەشدی شەعبی “ئەبو تەقوا ئەلسەعیدی” و دوو سەرکردەی دیکە کوژران و شەش چەکداری دیکەی حەشدی شەعبیش برینداربوون.

En az 10 karakter gerekli