قایمقامی هەولێر: زیاتر لە 370 دوکان سوتاون
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی هەولێر رایگه‌یاند، "ئاگره‌كه‌ی شه‌وی رابردوو هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه، به‌ڵام زیاتر لە 370 دوکان سوتاون".
قایمقامی هەولێر به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی ئاگره‌كه‌ی شه‌وی رابردوو، ئامارەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی بازاڕی قەیسەری هەولێری (ئەربیل) بڵاوکردەوە.
نەبەز عەبدولحەمید رایگه‌یاند، "تائێستا تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی و هێزه‌كانی ئاسایش له بازاڕه‌كه‌دان و ده‌روازه‌كانی بازاڕه‌كه داخراون به‌هۆی بابه‌تی ئه‌منی و لێكۆڵینه‌وه‌كان، هێشتا به‌ته‌واوی لیژنه‌كه كاره‌كانی وه‌ك رێكخستنه‌وه و هه‌ژماركردنی زیانه‌كان ته‌واو نه‌كه‌ن هاووڵاتیان رێگه‌یان پێ‌نادرێت بچنه ژووره‌وه و داواش له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین هاوكاربن و فشار له هێزه‌كان نه‌كه‌ن".
ئاشکراشیکرد، "له رووداوه‌كه‌ی شه‌وی رابردودا هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه هه‌روه‌ها شوێنی زه‌ڕه‌نگه‌ره‌كان كه مه‌زه‌نده ده‌كرێت به ده‌یان ملیۆن دۆلار زێڕ و پاره‌ی لێبوه پارێزراوبووه و هیچ حاڵه‌تێكی دزی نه‌بووه كه شایانی باسكردن بێت و توانرا هاوكاری خه‌ڵك بكرێت كه‌لوپه‌له‌كانیان بگوازنه‌وه و تیمه‌كان یارمه‌تیان ده‌كرد بۆ رزگاركردنی كه‌لوپه‌له‌كانیان".
وتیشی، "تائێستا هۆكاری ئاگره‌كه دیارنییه و هێزه ئه‌منییه‌كان له‌وباره‌یه‌وه سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن".