پەیامی مەسرور بارزانی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە:هیوادارە ببێتە مایەی تەبایی، لێبووردەیی و پێکەوتنی زیاتری نیشتمان
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • پەیامی مەسرور بارزانی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە:هیوادارە ببێتە مایەی تەبایی، لێبووردەیی و پێکەوتنی زیاتری نیشتمان

پەیامی مەسرور بارزانی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە:هیوادارە ببێتە مایەی تەبایی، لێبووردەیی و پێکەوتنی زیاتری نیشتمان

سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، هیوادارە ببێتە مایەی تەبایی، لێبووردەیی و پێکەوتنی زیاتری نیشتمان.

حوزه‌یران 27, 2023 19:49
پەیامی مەسرور بارزانی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە:هیوادارە ببێتە مایەی تەبایی، لێبووردەیی و پێکەوتنی زیاتری نیشتمان
0

لایک

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە پەیامەکەیدا دەڵێت، “بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، بەتایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان.”

سەرۆکی حکومەتی هەرێم هیوای خواستووە هاووڵاتییان لە کەشێکی ئارام و شادیدا، رۆژانی جەژن و پشوو بەسەر ببەن.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا مەسرور بارزانی دەڵێت، “بەو هیوایەی جەژن ببێتە مایەی تەبایی، لێبووردەیی، خێر و خۆشی، پێشکەوتنی زیاتری نیشتمانەکەمان و دەستەبەربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە و جیهان بەگشتی.”

En az 10 karakter gerekli