نرخی نەوتی سپیی بەرزبوەوە

سەرباز کەریم، گوتەبێژی مەیدانی سووتەمەنی فرۆشانی هەولێر ڕایگەیاند، "چەند رۆژێک پێش ئێستا بەرمیلێک نەوت بە کۆ 138 هەزار دینار بوو، ئێستا بووە بە 148 هەزار دینار."

 سەرباز کەریم دەڵێت، ئێستا بەرمیلێک نەوت بە نزیکەی 160 هەزار دینار دەگاتە هاونیشتمانیان.

بە گوتەی گوتەبێژی مەیدانی سووتەمەنی فرۆشانی هەولێر، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخەکە دابەزینی پلەی گەرمایە.

 هەروەها نەوت بە نرخی پاڵپشتیکراوی حکومەتی هەرێم دابەش دەکرێت و بەرمیلی 100 هەزار دینارە و سێ هەزار بۆ کرێ و هەزار دیناریشی بۆ کارتی زیرەک دەچێتەسەر و بە 104 هەزار دینار دەگاتە هاونیشتمانییان.

 ئەوەش لە کاتێکدایە، بەگوێرەی دوایین راپۆرتی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان-عێراق، ئەم ساڵ زیاتر لە 58 ملیۆن لیتر بەسەر نزیکەی 292 هەزار خێزانی هەر چوار پارێزگاکەی هەرێم دابەشکراوە.

ساڵی ڕابردوو بە هەمان شێواز و نرخ، نەوتی سپی درایە هاونیشتمانیان لە هەرێمی کوردستان-عێراق.