عێراق و توركیا راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌ش بڵاوده‌كه‌نه‌وه
عێراق و توركیا دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوانیان كه تایبه‌ت بوو به بواری ئه‌منی راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌ش بڵاوده‌كه‌نه‌وه و رایده‌گه‌یه‌نن، "بوونی رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه له عێراق پێشێلكردنی ئاشكرای ده‌ستووره، خاكی عێراقیه‌كان بۆ هێرشكردنه سه‌ر توركیا به‌كارده‌هێنێت".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شی توركیا و عێراق، هاكان فیدان وەزیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، فوئاد حسێن جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له 14ی ئازاری 2024 له به‌غداد كۆبوونه‌وه، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری به‌رگری و سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری، بریكاری وه‌زیری ناوخۆ له‌لایه‌ن توركیا، هه‌روه‌ها وه‌زیری به‌رگری و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم، راوێژكاری ده‌زگای هه‌واڵگری له‌لایه‌ن عێراقه‌وه ئاماده‌بوون.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌م گفتوگۆیانه درێژه‌پێده‌ری ئه‌و گفتوگۆیانه بوون كه له 19ی كانوونی دووه‌می 2023 له ئه‌نقه‌ره له‌لایه‌ن هه‌ردوو وڵاته‌وه ئه‌نجامدرا و تیایدا هه‌ردوولا باسیان له هه‌ڵوێستی هاوبه‌شی خۆیان كرد كه له به‌رامبه‌ر پێشهاته ناوچه‌ییه‌كان و ئاسته‌نگی جۆراوجۆر.
هه‌روه‌ها هه‌ردوولا باسیان له ئاماده‌كارییه به‌رده‌وامه‌كان كرد بۆ سه‌ردانی داهاتووی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا بۆ به‌غداد له دوای مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز و ئه‌و كارانه‌ی كه پێویستن بۆئه‌وه‌ی به ئه‌وپه‌ڕی تواناكانه‌وه بۆ ئاماده‌كاری بۆ ئه‌م سه‌ردانه مێژوییه بكرێت.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، له كۆبوونه‌وه‌كاندا بڕیاردرا كه كاره‌كان چڕتر بكرێته‌وه بۆ په‌سه‌ندكردنی یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن به مه‌به‌ستی دروستكردنی چوارچێوه‌ی پێكهاته‌یی له لایه‌نه جیاوازه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و به‌م شێوه‌یه میكانیزمی په‌یوه‌ندیی رێك‌وپێك دابنرێت.
هه‌ردوولا له‌رێگه‌ی یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنه‌وه كه ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر دامه‌زراندنی چوارچێوه‌یه‌كی ستراتیژی بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان، كه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ردوو وڵات به شێوه‌یه‌كی هه‌ماهه‌نگ و به ماوه‌یه‌كی دیاریكراو كاربكه‌ن بۆ ئامانجه‌كانی رێكه‌وتن و لێكتێگه‌یشتنه‌كه.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بڕیاردرا لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی هاوبه‌ش دابمه‌زرێنن كه تایبه‌تن له بواره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، بازرگانی، كشتوكاڵ، وزه، ئاو، ته‌ندروستی و گواستنه‌وه كاربكه‌ن، جه‌ختیش له‌سه‌ر گرنگی یه‌كگرتوویی سیاسی و پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق كرایه‌وه.
له‌راگه‌یه‌ندراوه هاوبه‌شه‌كه‌ی توركیا و عێراق هاتووه، هه‌ردوولا جه‌ختیانكرده‌وه كه رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منی بۆ هه‌ردوو وڵاتی توركیا و عێراق دروستده‌كات و بوونی ئه‌م رێكخراوه له‌سه‌ر خاكی عێراق پێشێلكردنی ئاشكرای ده‌ستووری عێراقه.
باس له‌وه‌شكراوه، توركیا پێشوازی له‌و بڕیاره كرد كه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق ده‌ریكرد بۆئه‌وه‌ی په‌كه‌كه به ڕێكخراوێكی قه‌ده‌غه‌كراو له عێراق هه‌ژماربكرێت، هه‌ردوولا راوێژیان كرد له‌سه‌ر ئه‌و رێوشوێنانه‌ی كه ده‌بێت له دژی رێكخراوه‌كه و درێژكردنه‌وه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی بگیرێته‌به‌ر كه له رێگه‌ی به‌كارهێنانی خاكی عێراقییه‌كانه‌وه توركیا ده‌كه‌نه ئامانج.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، هه‌ردوولا باسیان له‌و ئاسته‌نگه جددییانه كرد كه ناوچه‌كه پێیاندا تێده‌په‌ڕێت، به‌تایبه‌تی شه‌ڕ و جینۆساید له غه‌ززه و رێگاكانی پشتیوانیكردن له دۆخی فه‌ڵه‌ستین تاوتوێ كران، له كۆتاییدا هه‌ردوولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر درێژه‌دان به كۆبوونه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م پرسانه له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندیدار له نێوان هه‌ردو وڵات‌دا.