قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی تورکیا باسی دۆخی كه‌ركووک و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم ده‌كه‌ن
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی تورکیا باسی دۆخی كه‌ركووک و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم ده‌كه‌ن

قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی تورکیا باسی دۆخی كه‌ركووک و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم ده‌كه‌ن

تشرینی دووه‌م 28, 2023 18:05
قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی تورکیا باسی دۆخی كه‌ركووک و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم ده‌كه‌ن
0

لایک

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هه‌رێم و باڵیۆزی توركیا له‌ عێراق كۆبوونه‌وه‌ و تاوتوێی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و بە تایبەتیش هەڵبژاردنەکان لە کەرکووکیان كرد، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، لەم ساڵانەی دواییدا جیاوازی زۆر دەکرێت لەنێوان پێکهاتەکانی ئەو شارەدا و چارەسەر ئەوەیە لە دوای هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگەی جێگری سەرۆک وەزیرانی هه‌رێم، لە کۆبوونەوەکەدا کە ئه‌مڕۆ سێشەممه‌ لە هەولێر بەڕێوەچوو و مەولود یاکوت، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێم ئامادەی بوو، باسی دۆخی عێراق بە گشتی و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد بە تایبەتی کرا، لەمبارەیەوە جێگری سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد لەڕێی گفتوگۆوە و رایگەیاند، “یەکگرتویی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم و چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکان کاریگەری دەبێت لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد”.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و بە تایبەتیش هەڵبژاردنەکان لە کەرکووک کرا، هەردولا هیوایان خواست هەڵبژاردنەکان لە کەشێکی ئارام و بێ کێشەدا بەڕێوەبچێت و ئەنجامەکەی لە بەرژەوەندی هەموو خەڵکی عێراقدا تەواو ببێت. 

سەبارەت بە دۆخی کەرکووکیش، قوباد تاڵەبانی وتی، “لەم ساڵانەی دواییدا جیاوازی زۆر دەکرێت لەنێوان پێکهاتەکانی ئەو شارەدا و چارەسەر ئەوەیە لە دوای هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان، لە شێوازی بەڕێوەبردنی شارەکە بگەڕێینەوە بۆ پرەنسیپەکانی سەرۆک مام جەلال، بۆ ئەوەی کەرکوک ببێتە شارێکی نموونەیی بۆ پێکەوەژیانی ئاشتییانە لەنێوان سەرجەم پێکهاتەکاندا و هیچ لایەنێک هەست بە ستەم و نادادپەروەری و پەراوێزخراوی نەکات”.

En az 10 karakter gerekli