بافڵ تاڵەبانی: ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم پەیوەستی بە هیچ حزب و لایەنێکی سیاسییەوە نییە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بافڵ تاڵەبانی: ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم پەیوەستی بە هیچ حزب و لایەنێکی سیاسییەوە نییە

بافڵ تاڵەبانی: ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم پەیوەستی بە هیچ حزب و لایەنێکی سیاسییەوە نییە

ته‌مموز 24, 2023 13:51
بافڵ تاڵەبانی: ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم پەیوەستی بە هیچ حزب و لایەنێکی سیاسییەوە نییە
0

لایک

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەغداد کۆبوووە.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا محەممەد شیاع سوودانى و بافڵ تاڵەبانی باسیان لە جێبەجێکردنى کارنامەى حکومەتی عێراق و پەنابردن بۆ دەستوور کردووە وەک بنەماى چارەسەرى کێشەکان.

لە راگەیەندراوێکدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جەخت کراوەتەوە لەسەر ئەوەی کە گرنگە بە رێککەوتن هەنگاوە سیاسییەکان تەواو بکرێن، لەنێویاندا ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بۆ ئەوەی ببێتە مایەی پتەوترکردنی ئەزموونی دیموکراسی و سەقامگیریی سیاسی لە وڵاتدا.

بەپێی ئەوەی لە میدیاکاندا بڵاوکراوتەوە، لەئێستادا ھەولێر و بەغدا لەسەر داھاتی فیدراڵی، دانانی سەرجەم داھاتە نێوخۆییەکان لە ھەژمارێکی بانکی لە بەغدا، پارەی کۆمپانیا نەوتییەکانی ھەرێمی کوردستان و قەرزی بانکی بازرگانی عێراقی ( (TBI) ناکۆکن.

بڕیاربوو ئەمڕۆ دووشەممە، شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکان لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم لەگەڵ تیمی حکوومەتی عێراق کۆببێتەوە، بەڵام تا ئێستا سەردانەکە ئەنجامنەدراوە

En az 10 karakter gerekli