زانیاری نوێ لەبارەی ئامادەکردنی خشتەیەک بۆ زیادکردنی مووچەی فەرمانبەران ئاشکرادەکرێت

سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، خشتەی نوێ بۆ زیادکردنی مووچەی فەرمانبەران هێشتا لە گفتوگۆدایە لەگەڵ حکومەت، بەپێی خشتەکەش، کەمترین مووچەی فەرمانبەران 425 هەزار دەبێت.

عەتوان عەتوانیی سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "تا ئێستاش حکومەت تاوتوێی خشتەی مووچەی فەرمانبەران دەکات، بۆئەو مەبەستەش لیژنەی دارایی کۆبونەوە و گفتوگۆکانی دەستپێدەکات".

وتیشی، "خشتە نوێیەکە ئەندامانی لیژنەی دارایی بڕوایان بەو هەموارکردنەوەیە هەیە کە لەسەری رێککەوتوون دادپەروەرانە دەبێت بەرامبەر ئەوانەی پلەیان نزمە، بەو پێیەی کەمترین مووچەی فەرمانبەران 425 هەزار دینار دەبێت".