سودانی: کوژرانی بە ناو “والی عێراق” سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش ڕاگەیاند
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی کوژرانی بە ناو (والی عێراق) سەربە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش و ھەشت گەورە تیرۆریستیی دیکەی رێکخراوەکەی، ڕاگەیاند.
محەمەد شیاع سوودانی لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، ڕاگەیاندووە کە ھێزەکانی سەربە دەزگای دژەتیرۆر و ھێزەکانی سەربە دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر حەشارگەکانی تیرۆریستانی داعش لە زنجیرە چیاکانی حەمرین ئەنجامداوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ده‌زگای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر و ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی له ماوه‌ی چه‌ند مانگێكدا به به‌دواداچونی وردی ئه‌نجامدا به‌پێی هه‌وڵێكی هه‌واڵگریی چڕ و هه‌ماهه‌نگییه‌كی به‌رز كه له نێوان هه‌ردوو ده‌زگای ئه‌منی و هه‌واڵگریدا ڕویدا و هه‌وڵێكی دیار بو بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له ڕێگه‌ی هه‌ماهه‌نگی، سه‌رپه‌رشتیكردن و دابه‌شكردنی ڕۆڵه‌كانه‌وه".
هاوکات لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا کە بەسەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان ئەنجامدراوە، بە ناو (والی عێراق) سەربە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش و ھەشت گەورە تیرۆریستیی دیکەی رێکخراوەکە کوژراون.
سودانی جەختیشی کردەوە کە لە عێراقدا شوێنی تیرۆریستان نابێتەوە و بەردەوام دەبن لە ڕاوەدوونانیان تا ئەو کاتەی خاکی عێراق لە تاوانەکانیان پاک دەکرێتەوە.