عێراق لەبارەی کەمپی هۆلەوە داوای یارمەتی لە ئەمریکا دەکات

ماوەی چەندین ساڵە دۆسیەی کەمپی هۆل بە چارەسەرنەکراوی ماوەتەوە و عێراقیش داوا دەکات لە رێگەی کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتییەوە چارەسەری کۆتایی بدۆزێتەوە. 

ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق لەگەڵ قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق کۆبونەوە و ڕاگەیەندراوێکییان بڵاوکردەوە.

بەپێى راگەیەنراوەکە، ئەعرەجی بە باڵیۆزی ئەمەریکای ڕاگەیاندوە، عێراق داوای پاڵپشتی دەکات بۆ بەستنی کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی دەربارەی کەمپی هول پێش کۆتایی ئەمساڵ و کاری حکومەتی عێراق جێگیرە بە پشتیوانی هاوکاری نێودەوڵەتی بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری لەناوچەکدا.

لەلایەن خۆشیەوە، ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق ڕایگەیاند: ئەمەریکا بەردەوامە لە پاڵپشتی بەردەوامی حکومەتی عێراق لە بواری نەهێشتنی تیرۆر و ماددە هۆشبەرەکان  و دۆسییەی مرۆیی و لەو چوارچێوەیەدا تیمێکی ڕاهێنانی دەرونی بۆ وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران لەلایەن ئەمەریکا پێکهێندراوە.