لە چەند هەفتەی ڕابردوودا له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر لێخۆشبوونی به‌شێكی قه‌رزی كرێی ئاو درا.
به پێی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆ له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، له ماوه‌ی ته‌نیا 20 ڕۆژ‌دا له سنووری تەواوی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو لە شارەكانی: هەولێر (ئەربیل)، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە، كۆیە، سۆران، زاخۆ، ئاكرێ، كەلار، گەرمیان و ڕاپەڕین، زیاتر له 11 هه‌زار هاوبه‌ش لە بڕیاری لێخۆشبوونی ڕێژەی15%ی كرێی ئاو سوودمەند بوونە. به پێی هه‌مان ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، له‌و 20 ڕۆژه‌دا گوژمەی 395 ملیۆن و 905 هەزار و 989 دینار لێخۆشبوو‌ن بۆ هاووڵاتییان كراوە و هێشتاش هاوبەشان مامەڵەی سوودمەندبوون دەكەن و بڕیارەكەش تا 10ى ئایارى2023كاری پێ ده‌كرێت؛ ئێستا هاوبەشانی ئاو ده‌توانن سەردانی فەرمانگەكانی ئاو بكەن و لەو بڕیارەی حكومەت سوودمەند بن