کەشوهەوایەکی سەخت ڕوو لە عێراق دەکات

کەشناسی عێراق بڵاوی کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە "پێشبینی دەکرێت، کەشوهەوایەکی سەخت، زریان و باران، ڕوو لە عێراق بکات، بە تایبەتی لە هەینیی یەکەمی سەرەتای مانگی داهاتووەوە."

ئەمڕۆ شەممە، 26ـ10-2024، دەستەی کەشناسی عێراق ڕایگەیاند "پیشبینی دەکرێت، لە یەکەم ڕۆژەکانی مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو، هەورە تریشقەی بەهێز زۆرینەی ناوچەکانی عێراق دەگرێتەوە."

دەستەی کەشوهەوای عێراق ئاماژەی بەوەش کرد  "بەپێی پێشبینییەکان، هەینی داهاتوو باران دەست پێ دەکات و ئەگەری هەیە سێ ڕۆژ لەسەریەک بەردەوام بێت."