لەبارەی دەستکاریکردنی مووچەی فەرمانبەران روونکردنەوە دەدرێت

وەزارەتی دارایی عێراق روونکردنەوەیەکی لەبارەی دەستکاریکردنی مووچەی فەرمانبەران بڵاوکردەوە و چەند هەواڵێکیشی لەوبارەیەوە بەدرۆخستەوە.

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند: لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لێدوانێکی بەناوی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بڵاوکراوەتەوە لەبارەی دەستکاریکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق.

وەزارەتی دارایی لە درێژەی روونکردنەوەکەدا لەزاری وەزیری داراییەوە دەڵێت: ئەو باسە تەنیا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەیە و ئەو هەواڵە راست نییە و رەتی دەکەینەوە.

لەبەشێکی روونکردنەوەکەدا، وەزارەتی دارایی رایگەیاند: بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵانە تەنیا بۆ بەلاڕێدانی رای گشتییە و بابەتی دەستکاریکردنی مووچە لە دەسەڵاتی وەزارەتی دارایی نییە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەچەند رۆژی رابردوودا لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، هەواڵی دەستکاریکردنی موچەی فەرمانبەرانی عێراق و هەرێم بڵاوکرایەوە.