سه‌رۆكی ئه‌مەریكا به‌نیازه باج له‌سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ند و كۆمپانیاكان زیاد بكات، ئه‌مه‌ش بەواتای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئەو بڕیارە دێت کە پێشتر دۆناڵد ترەمپ دەریکردبوو.
رۆژی پێنجشه‌ممه، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا پێشنیاری كرد سەپاندنی کەمترین باج بەرێژەی 25% بێت، بەسەر ملیاردێرەکاندا، هەروەها باج لەسەر کۆمپانیاکان بەرێژهی نزیکەی سێ هێندە زیاد بکرێت، لە بودجەی نوێی پێشنیارکراوی خۆیدا، کە بە ئەگەری زۆرەوە کۆمارییەکان لە کۆنگرێسدا رەتی دەکەنەوە.
به‌گوێره‌ی بڵاوکراوەیەکی ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسا، کۆشکی سپی رایگەیاندووە، بایدن دەیەوێت کەمترین باج بەرێژەی 25% بەسەر دەوڵەمەندهكانی ئەمەریکا بسەپێنێت، سەبارەت بەو باجانەی کە بەسەر کۆمپانیاکاندا سەپێنراوە، بەنیازە ئەو باجانە بۆ 28% بەرزبکاتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی ئه‌و بڕیاره‌ی دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، كه باجی له‌سه‌ر كۆمپانیاكان كه‌مكردبووه‌وه.