نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانى هێنانه‌كایه‌ى هه‌رسێ ناحیه‌ى (شاریا، مسێریك و ته‌ناهى) له سنورى پارێزگاى دهۆك، ده‌ركرد
ڕۆژی چوارشه‌ممه 2024/10/30، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بڕيارى هێنانهكايهى هه‌رسێ ناحيهکەی لە سنوورى پارێزگاى دهۆك، دەرکرد.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، له فه‌رمانێكى هه‌رێمیدا نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێم، بڕیارى هێنانه‌كایه‌ى هه‌رسێ ناحیه‌ى (شاریا، مسێریك و ته‌ناهى) له سنورى پارێزگاى دهۆك، ده‌ركردوه.
هەروەها ئه‌و فه‌رمانه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان-عێراق، پاڵپشت به یاساى سه‌رۆكایه‌تى و له‌به‌ر ڕۆشناییى نوسراوێكى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، به‌پێى یاساى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان – عێراق ده‌رچووه و له ڕۆژى واژۆكردنیه‌وه، جێبه‌جێ ده‌كرێت.
هێنانه‌كایه‌ى ئه‌و سێ ناحیه تازه‌یه له سنورى پارێزگاى دهۆك، ده‌بێته هۆى فراوانكردن و بره‌ودانى زیاتر به خزمه‌تگوزاریى گشتى و پێشكه‌شكردنى ئاسانكاریى زیاترى كارگێڕى بۆ هاوڵاتیانى ئه‌و سێ ناوچه‌یه.