مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای حكومی و به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته واشنتنی پایته‌ختی ئه‌مریكا.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، به بانگهێشتێكی فه‌رمی گه‌یشته واشنتنی پایته‌خت.
سه‌رۆكی حكومه‌ت به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی حكومی، چه‌ندین دیداری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریكا له كۆشكی سپی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و كۆنگرێس ده‌بێت .
ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كان، په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق و ئه‌مریكا و دوایین گۆڕانكاری و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچه‌كه‌یه .
شاندی یاوه‌ری سه‌رۆكی حكومه‌ت له وه‌زیری پێشمه‌رگه و به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌وه پێكهاتوون.