بەرگری عێراق: لەگەڵ ئەمریكا گەیشتووینەتە ڕێككەوتن بۆ كشانەوەی هێزەكانیان
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بەرگری عێراق: لەگەڵ ئەمریكا گەیشتووینەتە ڕێككەوتن بۆ كشانەوەی هێزەكانیان

بەرگری عێراق: لەگەڵ ئەمریكا گەیشتووینەتە ڕێككەوتن بۆ كشانەوەی هێزەكانیان

ئه‌یلول 8, 2024 16:46
بەرگری عێراق: لەگەڵ ئەمریكا گەیشتووینەتە ڕێككەوتن بۆ كشانەوەی هێزەكانیان
0

لایک

وەزیری بەرگری عێراق رایگه‌یاند، لەگەڵ ئەمریكا گەیشتوونەتە ڕێككەوتن بۆ كشانەوەی هێزەكانیان لە عێراق و كشانەوەكه‌ بە دوو قۆناغ ئەنجام دەدەرێت تا ساڵی 2026 دەخایەنێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریكا بڕوایوایە كە دوو ساڵ بەس نییە بۆ كشانەوە و داوای زیادكردنی ساڵێكی دیكەی كردووە، بەڵام عێراق ڕەتیكردووەتەوە.

سابت عەباسی، وەزیری بەرگری عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، لیژنە باڵا سەربازییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا گەیشتوونەتە ڕێککەوتن لەسەر کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە ماوەی دوو ساڵدا.

ئاماژەی بەوەشكرد، “ڕێککەوتن لەسەر ئەوە کراوە کە بە دوو قۆناغ کۆتایی بە ئەرکی هاوپەیمانان بهێنرێت، قۆناغی یەكەم ئەمساڵ دەستپێدەکات و تا ساڵی 2025 بەردەوام دەبێت، قۆناغی دووەم لە ساڵی 2026 کۆتایی دێت”.

وەزیری بەرگری عێراق باسی لەوەشكرد، “لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریكا بڕوای وایە كە دوو ساڵ بەس نییە بۆ كشانەوە و داوای زیادكردنی ساڵێكی دیكەی كردوە، بەڵام عێراق ئەو داوایەی ڕەتكردووەتەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “بەهۆی ئەو بارودۆخەی ناوچەكە پێیدا تێپەڕدەبێت، لەگەڵیدا هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، ڕاگەیاندنی کشانەوەکەی دواخستووە “.

وەزیری بەرگری عێراق ڕوونیكردەوە، “حکومەتی عێراق بەردەوامە لە پلانەکەی بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و لێکتێگەیشتنەکانی بۆ ئەو مەبەستە ئەنجامداوە، ڕۆژانی داهاتوو شایەتحاڵی واژۆکردنی ئەو لێکتێگەیشتنە دەبن کە لە واشنتن ئەنجامدراوە”.

لەبارەی ئایندەی پەیوەندیەكانەوە وەزیری بەرگری دەڵێت، عێراق هەوڵی پچڕاندنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ واشنتن نادات، بەڵکو بناغەیەكی بەدیلەکانی بۆ ئەم پەیوەندییە داناوە و هەوڵدەدەن بەگوێرەی دیدگای حکومەت پەیوەندی لەگەڵ ئەمەریکا پەرە پێبدەن.

En az 10 karakter gerekli