مەسرور بارزانی پێشوازیى لە کونسوڵی میسر دەکات
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • مەسرور بارزانی پێشوازیى لە کونسوڵی میسر دەکات

مەسرور بارزانی پێشوازیى لە کونسوڵی میسر دەکات

تشرینی یه‌كه‌م 1, 2024 16:20
مەسرور بارزانی پێشوازیى لە کونسوڵی میسر دەکات
0

لایک


ئەمڕۆ دووشەممە 9/30، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتی هەرێمى کوردستان-عێراق، پێشوازیى لە محەمەد حیجازى، کونسوڵى میسر لە هەرێمى کوردستان-عێراق کرد، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.

لە دیدارێکدا سەرۆکی حکومەت سوپاسی کونسوڵی کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە کردووە و هیوای سەرکەوتنىیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.

کونسوڵى میسر، ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی، بۆ ئەو پشتیوانییەى لە ماوه‌ی کارکردنیدا لێی کراوە و ستايشىى ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستانی کرد و خواستی وڵاتەکەشی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ حکومەتی هەرێم دووپاتکردەوە.

En az 10 karakter gerekli