وەزارەتی ناوخۆ: هەر شوێنێک سیمکارتی بێ مۆڵەت بفرۆشێت تووشی پێبژاردن دەبێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزارەتی ناوخۆ: هەر شوێنێک سیمکارتی بێ مۆڵەت بفرۆشێت تووشی پێبژاردن دەبێتەوە

وەزارەتی ناوخۆ: هەر شوێنێک سیمکارتی بێ مۆڵەت بفرۆشێت تووشی پێبژاردن دەبێتەوە

تشرینی یه‌كه‌م 31, 2024 16:54
وەزارەتی ناوخۆ: هەر شوێنێک سیمکارتی بێ مۆڵەت بفرۆشێت تووشی پێبژاردن دەبێتەوە
0

لایک

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی ناوخۆ لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند “بەپێی ڕێنمایی ژمارە 8ـی ساڵی 2021ـی هەمووارکراو، لەبەر ڕۆشنایی کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و کاروباری ناوخۆی پارێزگای هەولێر، لەگەڵ نوێنەری حەوت کۆمپانیای موبایل و ئینتەرنێت، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ دەرچووە، چەند بڕیارێک لەسەر سیمکارتی بێمۆڵەت دراوە.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان – عێراق نووسراوی فەرمی بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێم کردووە و داوایان لێدەکات دەست بگرن، بەسەر هەموو ئەو سیمکارتانەی لە دەرەوەی رێنوێنییە یاساییەکان دەفرۆشرێن.

هاوکات  لە کۆبوونەوەکەدا ژمارەیەک بڕیاریانداوە، لە یەکێکیاندا هاتووە: “لیژنەی تایبەتمەند لە هەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کاری پێویست بکات، بە چاودێریکردنی بازاڕ و دەستگرتن بەسەر ئەو سیمکارتانەی لە دەرەوەی رێوشوێنە یاساییەکان دەفرۆشرێن”.

هەروەها یەکێکی دیکە لەو خاڵانەی وەزارەتی ناوخۆ کۆمپانیاکانی ناچار بە جێبەجێکردن دەکات، ئەوەیە، بریکارە سەرەکی و لاوەکییەکانی فرۆشتنی سیمکارت دەبێت فۆڕمی خۆتۆمارکردن پڕبکەنەوە، بە پێچەوانەوە بریکاردارێتی فرۆشتنی سیمکارتی لێ وەردەگیرێتەوە.

بەگوێرەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان – عێراق، هەر شوێنێک سیمکارتی بەبێ رێکارە یاساییەکان لێ بفرۆشرێت دادەخرێت و بەگوێرەی رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ سزای پێبژاردنی بۆ دەکرێت.

En az 10 karakter gerekli