وادەی کاراکردنی سیستەمی زانکۆلاین ئاشکراکرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وادەی کاراکردنی سیستەمی زانکۆلاین ئاشکراکرا

وادەی کاراکردنی سیستەمی زانکۆلاین ئاشکراکرا

ئاب 13, 2023 17:45
وادەی کاراکردنی سیستەمی زانکۆلاین ئاشکراکرا
0

لایک

وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم رایگەیاند، ئەگەری هەیە لە ماوەی نێوان ٢٨ی ئاب بۆ ١ی ئەیلول سیستەمی زانکۆلاین بۆ دەرچووانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی کارابکرێت و لە ئێستادا چاوەڕێی گەیشتنی ئەنجامەکانن لە وەزارەتی پەروەردەوە.

ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، لە ئێستادا چاوەڕێن وەزارەتی پەروەردە سەرجەم ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خوێندکارانی پۆلی ١٢ی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا بنێرن.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەوەی سەرجەم ئەنجامەکانیان پێگەیشت پێشبینی دەکرێت لە نێوان رێکەوتی ٢٨ی ئاب بۆ ١ی ئەیلول سیستەمی زانکۆلاین بۆ دەرچووانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی کارابکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ یەکشەممە کۆتا تاقیکردنەوەی نیشتمانی خولی دووەمی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بەرێوەچوو و وەزارەتی پەروەردەی هەرێمیش پێشتر ئەوەی خستەڕوو، لە دوای تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم رێژەی دەرچوون ئاشکرا دەکەن و ئەنجامدەکان دەنێرن بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا.

En az 10 karakter gerekli