وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، ئاماده‌كارییان كردووه بۆئه‌وه‌ی به‌شی دووه‌می سه‌به‌ته‌ی خۆراك دابه‌شبكرێت كه چه‌ندین مادده‌ی خۆراكی له‌خۆده‌گرێت.
وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “هاوڵاتیان ئادارده‌كه‌ینه‌وه كه دابه‌شكردنی به‌شی دووه‌می سه‌به‌ته‌ی خۆراك ده‌ستپێده‌كات”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، “له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به‌شی دووه‌می سه‌به‌ته‌ی خۆراك بۆ ئه‌مساڵ دابه‌شده‌كرێت و له‌ئێستادا لیست ده‌درێته بریكاره‌كان و دواتر ده‌ست به‌دابه‌شكردن ده‌كرێت و به‌شێكی زۆری مادده‌كان هاتووه كه بۆ هه‌ر هاوڵاتیه‌ك به‌مشێوه‌یه ده‌بێت، (سێ كیلۆ برنج، یه‌ك كیلۆ شه‌كر، چوارسه‌د غرام دۆشاو، یه‌ك لیتر زه‌یت، نیوكیلۆ نیسك، نیوكیلۆ ئاری نۆك)”.
باسی له‌وه‌شكردووه، “سه‌باره‌ت به‌ئارد حسه‌ی سێ بڕیاره دابه‌ش بكرێت و ئاماده‌كاری كراوه بۆ وه‌رگرتنی گه‌نم له‌سایلۆكان له‌لایه‌ن ئاشه‌كانه‌وه بۆ دابه‌شكردنی ئارد به‌سه‌ر بریكاره‌كاندا”.