مەسرور بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی ئازەربایجان لە عێراق کۆبووەوە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • مەسرور بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی ئازەربایجان لە عێراق کۆبووەوە

مەسرور بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی ئازەربایجان لە عێراق کۆبووەوە

ئه‌یلول 9, 2024 23:01
مەسرور بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی ئازەربایجان لە عێراق کۆبووەوە
0

لایک


ئەمڕۆ دووشەممە 9/9، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق، پێشوازی لە نەسیر مەمەدۆڤ، باڵیۆزی ئازەربایجان لە عێراق کرد.


باڵیۆزی ئازەربایجان، سڵاو و ڕێزی سەرۆکی ئازەربایجانی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و بانگهێشتی لووتکەی جیهانیی کەشوهەو  (COP29)ی کرد، کە بڕیاڕە لە مانگی نۆڤێمبەری ئەمساڵ، لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان ببەسترێت.


لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرا و هەنگاوەکانی کردنەوەی کونسولخانەی گشتیی ئەو وڵاتە و دەستپێکردنەوەی گەشتی ئاسمانیی ڕاستەوخۆی نێوان باکۆ و هەولێر تاووتوێ کرا.


سەرۆکی حکومەت خواستی هەرێم بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆماری ئازەربایجان دووپاتکردەوە.


En az 10 karakter gerekli