لاهور شێخ جەنگی رایگه‌یاند، داوای له هه‌موو ئه‌و هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كانه‌ی كه “نه‌چونه‌ته ژێر ركێفی پارتی و یه‌كێتی و ئه‌و وه‌همه‌ی دروستیان كردووه” ئه‌وه‌یه كه كاتی ئه‌وه‌یه بێن له‌ژێر چه‌ترێكدا كۆببنه‌وه و “رووبه‌ڕووی ئه‌م زوڵم و نادادپه‌روه‌رییه ببینه‌وه”.
لاهور شێخ جەنگی كه سه‌رۆكایه‌تی “به‌ره‌ی گه‌ل” ده‌كات، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌میانی لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان له‌باره‌ی دواخستنی هه‌ڵبژاردن رایگه‌یاند، “رێككه‌وتن كراوه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، هه‌م له‌گه‌ڵ به‌غداد هه‌م له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئیقلیمی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م جه‌وه بخولقێت به‌ڵام من ئاگاداری ورده‌كارییه‌كان نییم، هه‌ڵبژاردن لۆ مارێ”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “ده‌بوایه یه‌كێتی خه‌ڵك چه‌واشه نه‌كات، چونكه ئاگاداری ئه‌وه‌بووم به‌شێك له یه‌كێتی به‌تایبه‌تی كاك قوباد رێكه‌وتنی كردوه له‌گه‌ڵ پارتی بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن، یان ئه‌وه‌یه كاك بافڵ ئاگاداری ئه‌و رێككه‌وتنه نییه كه ئه‌وه عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره‌یه”.
لاهور شێخ جەنگی ده‌ڵێت، “داوام له هه‌موو ئه‌و هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كانه‌ی كه نه‌چونه‌ته ژێر ركێفی پارتی و یه‌كێتی و ئه‌و وه‌همه‌ی دروستیان كردووه ئه‌وه‌یه كه كاتی ئه‌وه‌یه بێن له‌ژێر چه‌ترێكدا كۆببینه‌وه و رووبه‌ڕووی ئه‌م زوڵم و نادادپه‌روه‌رییه ببینه‌وه”.