وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگهیاند، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران فهرمانیكرد بە ناردنی یارمەتی مرۆیی بۆ کەرتی غەززە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی میسر بە مەبەستی گەیاندنی یارمەتییەکان کە پێداویستی پزیشکی و چارەسەرییەکان لە خۆدەگرێت.
باسم ئەلعەوادی، وتەبێژی وتەبێژی حکومەتی عێراق له بهیاننامهیهكدا باسی لهوهكردوه، “وەک دووپاتکردنەوەی هەڵوێستی نەگۆڕ و بنەمای عێراق سەبارەت بە پرسی فەڵەستین، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی كرد بە ناردنی یارمەتی مرۆیی بۆ کەرتی غەززە کە لەلایەن هێزی داگیرکەری زایۆنیستییەوە گەمارۆ دراوە”.
ئاماژهی بهوهشكردوه، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی میسر بە مەبەستی گەیاندنی یارمەتییەکان کە پێداویستی پزیشکی و چارەسەرییەکان لە خۆدەگرێت لەگەڵ پێداویستییە مرۆییە بەپەلەکان بۆ گەلی فەڵەستینی برا.
7ی ئهم مانگه بزوتنهوهی چهكداری حهماس ئۆپهراسیۆنی فراوانی له زهوی، ئاسمانی و دهریاییهوه لهژێر ناوی “لافاوی ئهقسا” دهستپێكرد، لهوهڵامی ئهو هێرشهشكدا سوپای ئیسرائیل ئۆپهراسیۆنی لهژێر ناوی “شمشێری ئاسنی”ی دهستپێكرد و تائێستا ههزاران كهس كوژراون و برینداربوون.
پەرەسەندنی سەربازی لە نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس بەردەوامە، بەوپێیەی ژمارەی کوژراوانی بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بۆ هەزار و 200 کەس بەرزبووەتەوە و پێنج هەزار و 600 کەسیش بەهۆی بۆردوومانەکەوە برینداربوون، ئهوهش بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین، هاوکات ژمارەی کوژراوانی لایهنی ئیسرائیل گەیشتووەتە ههزار و 300 كوژراو.
نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، زیاتر لە 338 هەزار کەس ناچاربوون ماڵ و حاڵی خۆیان لە کەرتی غەززە بەجێبهێڵن، کە لە دوای بۆردومانی توندوتیژی ئیسرائیلی ناوچهكانیان بۆردومان کراوە لەو کاتەوەی حەماس لە ڕۆژی شەممەی رابردووهوه هێرشێکی کتوپڕ و خوێناوی بۆ سەر باشووری ئیسرائیل دەستپێکردوە.