لۆگۆى تویتەر دەگۆڕدرێت

لۆگۆى تویتەر دەگۆڕدرێت

ته‌مموز 24, 2023 09:58
لۆگۆى تویتەر دەگۆڕدرێت
0

لایک

ئیلۆن مه‌سك، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تویتەر رایگەیاند، لۆگۆی كلاسیكی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ له‌ “باڵندە”وه‌ بۆ پیتی “X” دەگۆڕێت.

لە په‌یامێكدا كه‌ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر ، مه‌سك رایگه‌یاندووه‌: “بەم نزیكانه‌ ماڵئاوایی لە براندی تویتەر و به‌كاوه‌خۆ لە هەموو باڵندەکان ده‌كه‌ین”.

هەروەها لە تویتێكی دیکەدا، مه‌سك وێنەی لۆگۆ نوێیەکەی خستووه‌تەڕوو کە بۆ تویتەر بەکاردەهێنرێت، “ئەگەر ئەمشەو لۆگۆیەکی باشی X بڵاوبکرێتەوە، سبەی لە هەموو جیهان بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه‌. وەک ئه‌م Xـە‌”.

مەسک کە خاوەنی سپەیس ئێکس و تێسلاشە، لە مانگی تشرینی یەکەمدا تویتەری کڕی و لەو کاتەوە تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ بە چه‌ندین گۆڕانکاری ڕیشەییدا تێپەڕیوە.

سەرەتای ئەمساڵ، مه‌سك بۆ ماوەیەکی کورت لۆگۆی تویتەری بە لۆگۆی سەگی دراوی کریپتۆ، دۆجکۆین گۆڕیبوو.

En az 10 karakter gerekli