ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بارزانی و شاندی باڵای عێراق بڵاوكرایه‌وه
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و شاندی باڵای عێراق له هه‌ولێر كۆتاییهات و به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، بارزانی داوای پابه‌ندبوونی كردوه به‌و ڕێككه‌وتنه سیاسییه‌ی كه لایه‌نه‌كانی هاوپه‌یمانییه‌تی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ری ڕێك كه‌وتوون.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی باره‌گای بارزانی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له سه‌لاحه‌ددین مه‌سعود بارزانی پێشوازی له شاندێكی باڵای حكومه‌تی عێراقی كرد كه پێكهاتبوو له فواد حوسێن جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاریی ئابووری، محه‌مه‌د عه‌لی ته‌میم جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و وه‌زیری پلان دانان، خاتوو ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عێراق، حه‌مید نه‌عیم خزیر سكرتێری گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، عه‌لی موحسن ئیسماعیل پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراق و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراقی له وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه و پلاندانان و دارایی و نه‌وت و بازرگانی و پیشه‌سازی و كانزاكان و كشتوكاڵ و كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌روه‌ها سكرتاریه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و بانكی ناوه‌ندیی عێراق و ده‌سته‌ی ئه‌وراقه داراییه‌كانی عێراق.
له‌و دیداره‌دا شاندی میوان وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆیان بۆ سه‌ردانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان پێزانینیان بۆ ڕۆڵی مێژویی مه‌سعود بارزانی له بنیاتنانی عێراقی نوێ و خه‌بات له‌دژی دیكتاتۆریه‌ت هه‌بوو، هه‌روه‌ها ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمیان بۆ مه‌سعود بارزانی خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها شاندی میوان جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه چاوپێكه‌وتن و كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم سودبه‌خش بووه و مه‌به‌ستیانه هه‌موولایه‌ك له كه‌شێكی پڕ له متمانه و به تێڕوانینێكی شه‌فاف و بنیاتنه‌ر بگه‌نه لێكتێگه‌یشتنێكی ته‌واو له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و لابردنی كۆسپه‌كان.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا سه‌رۆكی پارتی به گه‌رمی به‌خێرهاتنی شاندی باڵای حكومه‌تی عێراقی فیدڕاڵی كرد و هیوای ئه‌وه‌ی خواست كه ئه‌و سه‌ردان و یهكتردیتنه ئه‌نجامێكی ئیجابی بۆ هه‌موو عێراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت، مه‌سعود بارزانی ڕۆشنایی خسته‌سه‌ر مێژوی خه‌بات و قوربانیدانی گه‌لی كوردستان له سه‌دده‌ی بیسته‌م و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی به ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه ڕاگه‌یاند، "له‌دوای 2003 ئه‌و چاوه‌ڕوانییه هه‌بوو كه عێراقێكی تازه بنیات بنرێت كه ببێته نمونه‌ی پێكه‌وه‌ژیان و شه‌راكه‌ت و دیموكراسی و فره‌یی له ناوچه‌كه‌دا".
مه‌سعود بارزانی ئه‌وه‌شی دوپاتكرده‌وه كه خه‌باتی گه‌لی كوردستان بۆ چه‌سپاندنی شه‌راكه‌ت و مافه‌كانیه‌تی و ناكرێت له‌بری ڕێزگرتن له داواكانی گه‌لی كوردستان و قه‌ره‌بووی ئه‌نفال و كیمیاباران، هه‌وڵی ئه‌وه بدرێت دۆزێكی مێژویی و خه‌بات و قوربانیدانی بێهه‌ژماری كوردستان له بابه‌تی مووچه‌دا بچووك بكرێته‌وه یانیش هه‌وڵی لێكترازاندنی هه‌رێمی كوردستان بدرێت.
سه‌رۆكی پارتی جه‌ختیشیكرده‌وه كه باشترین ڕێگه بۆ نه‌هێشتنی كێشه‌كان، گرتنه‌به‌ری شێوازی لێكتێگه‌یشتن و دیالۆگی نێوان حكومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان پێویسته هه‌مومان بۆ ده‌ستور بگه‌ڕێینه‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پابه‌ندی ئه‌و ڕێككه‌وتنه سیاسییه بین كه لایه‌نه‌كانی هاوپه‌یمانییه‌تی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ری ڕێك كه‌وتون.
مه‌سعود بارزانی پێزانینی بۆ ڕۆڵ و هه‌وڵه‌كانی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیران هه‌بوو بۆ نه‌هێشتنی كۆسپه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان و ئه‌وه‌شی دوپاتكرده‌وه، بۆ سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی دیالۆگ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، له‌پاڵ پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و ڕێككه‌وتنه سیاسیه‌كان پێویسته نیازپاكی و ئیراده‌یه‌كی ڕاسته‌قینه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان هه‌بێت.
له‌و دیداره‌دا شاندێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ئاماده بوون كه پێكهاتبوون له وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری دارایی و سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ژماره‌یه‌كی دیكه له به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.