سوودانی داوای لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر هێزەکانی پێشمەرگە دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سوودانی داوای لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر هێزەکانی پێشمەرگە دەکات

سوودانی داوای لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر هێزەکانی پێشمەرگە دەکات

كانونی یه‌كه‌م 31, 2023 18:12
سوودانی داوای لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر هێزەکانی پێشمەرگە دەکات
0

لایک

شانەی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق رایگه‌یاند، محەمەد شیاع سوودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانی کردووە دەزگا ئەمنییەکان لێکۆڵینەوە لەبارەی هێرشە تاوانکارییەکەی شه‌وی رابردووی سەر هەولێر بکەن.

حکومەتی هەرێم رایگه‌یاند، شەوی رابردوو بە دوو درۆنی بۆمبرێژکراو هێرشکرایە سەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنوری پیرمام-هەولێر، کە خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە و تەنها زیانی ماددی لێکەوتەوە، “ئەم هێرشە تیرۆریستیە لە لایەن هێزێکی لە یاسادەرچوو بە چاوساخی و هاوکاریی جاش و هاوکارەکانیان بۆ سەر بنکەیەکی هێزی پێشمەرگە مەترسیدار و شەڕ فرۆشتنە”.

شانەی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردووه‌، محەمەد شیاع سوودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانی کردووە دەزگا ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیەکی گشتگیر “لەبارەی هێرشە تاوانکارییەکەی سەر هەولێر” بکەن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، سوودانی ته‌واوی دامه‌زراوه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراقی راسپارد كه‌ به‌هاوكای هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان لێكۆڵینه‌وه‌ ورد له‌ هێرشه‌كه‌ بكه‌ن، بۆ گه‌یشتن به‌و ئەنجامانەی كه‌ پێویستن بۆ دیاریکردنی لایەنی ئەنجامدەر  و ئامانجەکانی هێرشەکە.

مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ په‌یامێكدا له‌باره‌ی “هێرشه‌كه‌ی سه‌ر باره‌گایه‌كی پێشمه‌رگه‌ له‌ پیرمام”، رایگه‌یاند، “نیگەرانیی قوڵی خۆمان بەرامبەر هێرشە تیرۆریستییەکەی شەوی ڕابردوو بۆ سەر بارەگایەکی پێشمەرگە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی هەولێر دەردەبڕین، بە توندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشی هێزەکانی دەرەوەی یاسا و هاوکارەکانیان دەکەم”.

En az 10 karakter gerekli