نێچیرڤان بارزانی: جەژنی ڕەمەزان لە گشت موسڵمانان پیرۆزبێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • نێچیرڤان بارزانی: جەژنی ڕەمەزان لە گشت موسڵمانان پیرۆزبێت

نێچیرڤان بارزانی: جەژنی ڕەمەزان لە گشت موسڵمانان پیرۆزبێت

ئازار 29, 2025 22:15
نێچیرڤان بارزانی: جەژنی ڕەمەزان لە گشت موسڵمانان پیرۆزبێت
0

لایک


نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان-عێراق، به‌ بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زان، گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی  ته‌واوى موسڵمانان دەكات، هه‌روه‌ها له‌ عێراق و جیهان، به‌تایبه‌تيش له‌ بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكارى شەهیدان كرد، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌: 

هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى پیرۆزى ڕه‌مه‌زان له‌ ته‌واوى موسڵمانان، هه‌روه‌ها له‌ عێراق و جیهان، به‌تایبه‌تيش له‌ بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكارى شه‌هیدان پیرۆز بێت، هيوادارم هه‌مووان جه‌ژن و پشوویه‌كى ئارام و ئاسووده‌ و پڕ له‌ كامه‌رانى به‌سه‌ر به‌رن و به‌ خێر و خۆشى بۆ هه‌موو لايه‌ك بگه‌ڕێته‌وه‌.

ئه‌م جه‌ژنه‌ پيرۆزه‌، بۆنه‌ و ده‌رفه‌تێكه‌‌ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موومان پابه‌نديمان به‌ مانا و به‌ها و په‌يامه‌ باڵاكانى له پێكهاتنه‌وه‌، لێبورده‌يى، ئاشته‌وايى، لێكخۆشبوون و مرۆڤدۆستييه‌وه‌ نوێ بكه‌ينه‌وه‌، به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانماندا بچينه‌وه‌ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێز و خۆشه‌ويستى، دۆستايه‌تى و هاريكارى، دايانبڕێژينه‌وه‌.

هيوادارم جه‌ژن و بۆنه‌كانى داهاتوو، بۆ هه‌مووان له‌ دۆخ و ڕۆژگار و ژيان و گوزه‌رانێكى باشتردا بێنه‌وه‌ و هه‌موومان پێكه‌وه له‌ هه‌رێم و عێراق‌، يه‌كڕيز و ته‌با، بتوانين باشتر خزمه‌تى گه‌ل و نيشتمان بكه‌ين.

جه‌ژن له‌ هه‌مووان پیرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به‌ خۆشى.


En az 10 karakter gerekli