مەسرور بارزانی: گەشبینم، كە لەگەڵ بەغداد بگەینە رێككەوتنێكی باش
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مەسرور بارزانی: گەشبینم، كە لەگەڵ بەغداد بگەینە رێككەوتنێكی باش

مەسرور بارزانی: گەشبینم، كە لەگەڵ بەغداد بگەینە رێككەوتنێكی باش

ئاب 14, 2023 17:32
مەسرور بارزانی: گەشبینم، كە لەگەڵ بەغداد بگەینە رێككەوتنێكی باش
0

لایک

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەردەوامین لە گفتوگۆ لەگەڵ حومەتی فیدڕاڵی عێراق و دەشڵێت: گەشبینم، كە لەگەڵ بەغداد بگەینە رێككەوتنێكی باش.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە 14ـی ئابی 2023، لە رێوەڕەسمی کردنەوەی پڕۆژەی گەشتیاری “کۆرنیشی دەلال” لە زاخۆ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “لە ماوەی ڕابردوودا چەند شاندێكمان بۆ گفتوگۆ ناردۆتە بەغداد و كێشە بۆ ڕێككەوتنەكەمان لەبارەی نەوت و بودجە لەگەڵ بەغداد دروستكرا”.

جەختیشی كردەوە، كە لەگەڵ بەغدا لە گفتوگۆی بەردەوامدا دەبن و وتی، “لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا جارێکی دیکە شاندیکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی لەگەڵ حکومەتی عێراق لەبارەی ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجە بگاتە رێککەوتن، سەردانی بەغدا دەکات. گەشبینم، كە لەگەڵ بەغدا بگەینە رێككەوتنێكی باش و کێشەکان چارەسەبکرێن”.

دەقی وتەی مەسرور بارزانی لەبارەی پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغداد:

لە ماوەی رابردوودا چەندین شاندمان ناردووەتە بەغدا بۆ ئەوەی لەبارەی پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و جێبەجێکردنی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی، گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی عێراق بکات. چەندین رێککەوتنمان لەگەڵ سەرۆکوەزیران و حکومەتی عێراق ئەنجامدان، بەڵام بەداخەوە دواتر ئەم رێککەوتنانە لابران یان دەستکاریکران و بیرۆچوونی دیکە لەسەر خەڵکی هەرێمی کوردستان فەرزکران. سەرەڕای ئەمەش هەوڵمان دا و بەردەوامیش هەوڵدەدەین تا دوا قۆناغ لەگەڵ بەغدا بگەینە ئەنجامێک کە بەرهەمەکەی لە سوودی هەموو خەڵکی عێراق و بەتایبەت خەڵکی هەرێمی کوردستاندا بێت، بەبێ ئەوەی سازش لەسەر شایستە داراییەکانمان، ماف، دەستکەوتە دەستوورییەکانمان بکەین.

بەردەوامدەبین لەسەر هەوڵەکانمان بۆ پاراستنی مافە دەستوورییەکانمان و بەردەوامدەبین لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ ئەوەی بگەینە ئەنجامێکی ئاشتیانە و کێشەکان چارەسەبکرێن. لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا جارێکی دیکە شاندیکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی لەگەڵ حکومەتی عێراق لەبارەی ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجە بگاتە رێککەوتن، سەردانی بەغدا دەکات.

پێش ئێستا گلەیی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکرا، مووچە دابەش ناکات یان لە کاتی خۆیدا مووچەی دابەشنەکردووە، من بە پێویستی دەزانم بیڵێم، تا ئەو کاتەی رێگری لە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کرا، بە شانازییەوە هەموو مانگێک مووچەی خەڵکی هەرێمی کوردستانمان دابەشکردووە، بە خۆشی بێت، زەحمەت بێت یان بە هەر جۆرێک بێت ئەو بەرپرسیارەتییەی لەسەر شانمان بوو هەڵگرت و لە خزمەتی خەڵکی خۆماندا بووین. ئێستاش ئەو فشارانەی لەسەرمان هەن. لەوانەیە دووبارە بۆ ئەوە بێت، ئێمە واز لە هەندێک لە مافە دەستوورییەکانمان بهێنین. بەڵام جارێکی دیکە دڵیناتان دەکەمەوە، واز لە مافە دەستوورییەکانمان ناهێنین و بە پاڵپشتیی ئێوە و خوای گەورە بەردەوام دەبین لەسەر داکۆکیکردن لە مافەکانمان و گەشبینم لەگەڵ حکومەتی عێراق دەگەینە ئەنجامێکی باش و بتوانن لەکاتی خۆیدا بودجەی هەرێمی کوردساتن بنێرن و بابەتی بودجە نەکەنە بابەتێکی سیاسی و تێکەڵی ناکۆکییە سیاسییەکان نەکەن، کە بەداخەوە هەندێک جار بە بێ مەعنا بۆمان دێنە پێشەوە.

En az 10 karakter gerekli