بەهای 100 دۆلار 154 هەزار دیناری تێپەراند

كەمێك پێش ئێستا بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بینی و بەهای 100 دۆلار لە بازارەكانی هەرێم گەیشتە 154 هەزار و 100 دینار.

لە دوای بڕیارەكەی ئەمریكا بە سزادانی چەند بانکێکی عێراقی، ئەمە یەكەمجارە بەهای دۆلار بەو شێوەیە بەرزبوونەوە بەخۆوە ببینێت.

هەرچەندە حكومەتی ناوەندی چەند رێوشوێنێكی بەپەلەی گرتووەتەبەر، بەڵام بەپێچەوانەوە بەردەوام نرخەكەی بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.

هەفتەی رابردوو وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە 14 بانکی عێراقی تێوەگلاون لە مامەڵەی نایاسایی و سپیکردنەوەی پارە لەگەڵ وڵاتی ئێران و بەوھۆیەشەوە سزای بەسەر سەپاندن.