بایدن: ئێستا کاتی تەواوکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەستە لە غەززە

بایدن: ئێستا کاتی تەواوکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەستە لە غەززە

ئه‌یلول 24, 2024 19:11
بایدن: ئێستا کاتی تەواوکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەستە لە غەززە
0

لایک

جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، تەحەدای گەورە لە بەردەم کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدایە لەهەریەكە لە غەززە، سودان و ئۆکرانیا، هەروەها دەشڵێت، “ئێستا کاتی تەواوکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەستە لە غەززە و گەڕاندنەوەی بارمتەكانە”.

جۆو بایدن ئەمڕۆ سێشەممە لە وتارەکەیدا لەبەردەم کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، تەحەدای گەورە لە بەردەم کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدایە  لە غەززە، سودان و ئۆکرانیا، بەڵام تەنانەت لە ترسناکین شەڕەكانیشەوە، ڕێگەیەک بۆ پێشەوە هەبوو، شتەکان دەتوانن باشتر بن، هەرگیز نابێت ئەوە لەبیر بکەین”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “بەڵندەدەین کاربکەین بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی چەکی ئەتۆمی و هەروەها لەناو قەیرانە جیهانییەکان، دیموکراسی لە مەترسیدایە “.

سەبارەت بە شەڕی غەززە، جۆو بایدن باسی لەوەكرد، “ئێستا کاتی تەواوکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەستە لە غەززە و گەڕاندنەوەی بارمتەكانە، هەروەها هێرشی حەماس بۆسەر شارۆچکەکانی ئیسرائیل لە 7ی (تشرینی یەكەم/10)ی ساڵی ڕابردوو كارێكی دڕندانە بوو”.

سەبارەت بە سودان، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، “دەبێت شەڕی ئەوێ لە ئێستاوە کۆتایی پێبێت و جیهان پێویستی بەوەیە واز لە چەکدارکردنی ژەنەڕاڵەکانی ئەو وڵاتە بهێنێت”.

جۆو بایدن لە وتارەكەیدا کۆمەڵێک کێشەی خستەڕوو کە ڕووبەڕووی جیهان بووەتەوە، لەوانە تیرۆر، شەڕ، قەیرانی کەشوهەوا و ئاوارەبوونی ژمارەیەکی پێوانەیی خەڵک، هەروەها وتی، “لەبەر ئەو هەموو شتانەی کە بینیومە و ئەو کارانەی کە لە ماوەی دەیان ساڵدا پێکەوە کردومانە، هیوام هەیە”.

En az 10 karakter gerekli