بزووتنەوەی چه‌كداری حەماس، جۆو بایدن، سه‌رۆك ئه‌مریكا و ئیدارەی وڵاته‌كه به ته‌واوی به بەرپرسیار ده‌زانێت و ده‌ڵێت، ده‌بێت بەرپرسیارێتی “کۆمەڵکوژی”ی سوپای ئیسرائیلی لە شەوی یەکشەممە لە شاری رەفەح له ئه‌ستۆ بگرێت.
بزووتنەوەی چه‌كداری حەماس لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، “لە تاوانێکی جەنگی ترسناکدا، سوپای داگیرکەری زایۆنیستی تاوانبار، ئێوارەی رۆژی یه‌كشه‌ممه لە ناوچەیەکی قەرەباڵغ كه سەدان هەزار کەسی ئاوارەی لێ‌بوو لە چادرەکانی رۆژئاوای شاری رەفەح، کۆمەڵکوژییەکی قێزەونی ئەنجامدا”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیله‌وه ده‌یان هاوڵاتی شه‌هیدبوون و برینداربوون، کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون، كه ئه‌وه‌ش سەرپێچی و بێباکییەکی تەواو و بێبایەخیکردنی بڕیارەکەی دادگای نێودەوڵەتییه، کە داوای ئەوە دەکات دەست لە دەستدرێژیەکانی بۆ سەر رەفەح هه‌ڵبگرێت.
حەماس ده‌ڵێت، “ئێمە ئیدارەی ئەمریکا و بە تایبەتی سەرۆک بایدن بە تەواوی به بەرپرسیاری ئەم کۆمەڵکوژییە دەزانین، کە قەوارەی زایۆنی بەبێ پشتیوانی ئەمریکا و گڵۆپی سەوز بۆ داگیرکردنی رەفەح، سەرەڕای بوونی هه‌زاران هاوڵاتی ئاوارە، ئەنجامی نەدەدا”.
لە راگەیەندراوەکەدا داوا ده‌كات به‌په‌له بڕیارەکانی دادگای دادی نێودەوڵەتی جێبەجێبکرێت، و فشار بخرێتە سەر ئیسرائیل بۆ راگرتنی ئەو کۆمەڵکوژییە و رشتنی خوێنی خەڵکی سڤیل بێ‌تاوان، لەنێویاندا منداڵ و ژن و بەساڵاچوان.
حەماس جەختی لەوەش کردەوە، کە “کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان پێویستە بەپەلە هەنگاو بنێن بۆ وەستاندنی شەڕی جینۆساید کە زیاتر لە حەوت مانگە دژی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین بەردەوامە”.
ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، سەرچاوە فەڵەستینییەکان رایانگەیاند، لە ئەنجامی بۆردومانێکی ئیسرائیلی کە کەمپێکی ئاواره‌كانی له باکووری رۆژئاوای شاری رەفەح کردە ئامانج، لانیکەم 40 کەس کوژران و دەیان کەسیش بریندار بوون.