ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 29ـی ئه‌یلوولی 2023، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز باشووری و رۆژئاوای پاكستانی هه‌ژاند.
رۆیته‌رز ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، پتر له 50 كه‌س كوژراون و ژماره‌یه‌كی زۆری دیكه‌ش برینداربوونه.
پێشتریش داعش له‌پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تێلگرام، به‌رپرسیارێتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی رۆژی 2023/07/30 پاكستانی له‌ئه‌ستۆگرت، كه بووه هۆی كوژرانی 54 كه‌س.
بەپێی ئاماری پەیمانگه‌ی پاکستان بۆ لێکۆڵینەوە، به‌هۆی ململانێ و پێکدادانە ئەمنییەکان، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، کردە تیرۆریستییەکان لە پاکستان بە بەراورد بە 2022 سەدا 79 زیادیکردووە