محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بەهۆی رووداوەكەی قەزای حەمدانیە لە پارێزگای نەینەوا، سێ رۆژ پرسەی سەرتاسەری لە وڵات راگەیاند.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران، بۆ دەربڕینی هاوخەمی سەبارەت بەڕوداوەكەی قەزای حەمدانیە لە دەشتی نەینەوا محەمەد شیاع سوودانی بڕیاریداوە بە راگەیاندنی سێ رۆژ پرسەی سەرتاسەری لە عێراق.
پێشتریش پارێزگاری نه‌ینه‌وا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ماته‌مینی سه‌رتاسه‌ری بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ڕاگه‌یاند و ئاهه‌نگه تایبه‌ته‌كانی به‌بۆنه‌ی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) دواخست تا ئاگادارییه‌كی دیكه.
به‌گوێره‌ی دواین ئامار، له‌و هۆڵه‌ی كه ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی تێدا به‌ڕێوه‌چوو، به‌هۆی یاری ئاگرین و مۆمه‌وه، ئاگره‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه و تاوه‌كو ئێستا زیاتر له 115 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 200 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.