نرخی بەشداریکردنی قوتابی دەرەکی لە تاقیکردنەوەکان و کرێی بڕوانامەی دەرچوون زیاد دەکرێت

بە بڕیاری حکومەتی هەرێم، مامەڵەی قوتابی دەرەکی بۆ بەشداریکردن لە تاقیکردنەوەی ئەزموونەکانی کۆتایی لە 25 هەزار دینارەوە بۆ 50 هەزار دینار زیاد دەکرێت، هەروەها کرێی بروانامەی دەرچون بۆ دەرەوەی وڵات دەکرێت بە 35 هەزار دینار. ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم نوسراوێکی فەرمی ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەردە کردوە و تێیدا هاتووە، بڕیاردراوە کرێی بڕوانامەی دەرچوون بۆ دەرەوەی وڵات لە بڕی 15 هەزار دینارەوە بۆ 35 هەزار دینار زیاد بکرێت. ئاماژە بەوەشکراوە، هەورەها بەشداریکردنی قوتابی دەرەکی لە ئەزموونەکانی کۆتایی لە بڕی 25 هەزار دینارەوە بۆ 50 هەزار دینار زیاد بکرێت، هەروەها نرخی پەرتوکەکانی خوێندن بۆ قوتابخانە ئەهلییەکان دوو هێندە دەکرێت. ئەوەش خراوەتەڕو، لە دوای کاتژمێر 1ی نیوەڕۆ، لە پێناو کۆکردنەوەی داهات یاریگای قوتابخانە حکومییەکان دەدرێن بە کرێ.