پرۆسەی وردبینیکردنی مامۆستایانی وانەبێژ کۆتایی هات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • پرۆسەی وردبینیکردنی مامۆستایانی وانەبێژ کۆتایی هات

پرۆسەی وردبینیکردنی مامۆستایانی وانەبێژ کۆتایی هات

ئه‌یلول 13, 2024 17:19
پرۆسەی وردبینیکردنی مامۆستایانی وانەبێژ کۆتایی هات
0

لایک

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست ڕایگەیاند، دوای 18 ڕۆژ لە وردبینی لە لیستی ناوەكانی مامۆستایانی وانەبێژ، بڕیارە ڕۆژی دووشەممە لیستەكە بنێردرێت بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەمەبەستی دەركرنی ڕێنمای مامەڵەكانیان، هەروەها دەشڵێت، “دوای تەواوکردنی ڕێکارەکانی گرێبەست بایۆمەتری ئەکەن و موچەی گرێبەست لەگەڵ وەزارەت دابەش دەکرێت”.

كاروخ عەبدوڵا گوڵاوی، نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سەرۆک وەزیران بڕیاریدا لەماوەی 30 رۆژ لیستەکان ئامادەبکرێت، دوێنێ شەو دوای 18 ڕۆژ کارکردنی بەردەوام کۆتایی هێنرا بە پرۆسەی وردبینیکردن.

ئاماژەی بەوەشكرد، ڕۆژی دوشەممە 16ی مانگ لیستەكان دەنێردێت بۆ ئەنجومەنی وەزیران و فەرمان بۆ لیستی ناوەکان دەردەچێت و کۆتای ئەم هەفتەی دوای دەرچونی ڕێنمای وەزارەت دەستدەکرێت بە مامەڵەی گرێبەست لەپەروەردەکان .

كاروخ عەبدوڵا گوڵاوی لەبارەی پرۆسەی وربینیکردنەوە دەڵێت، “سەرەتا لیستی مامۆستایانی وانەبێژ بە مۆرکراوی بۆ هەر پەروەردەیەک بە جیا نیردراوە و ماوەی حەوت رۆژی کاکردنیان پێدان بۆ گەڕانەوەی لیستەکان و چاککردنی هەر کەموکوڕییەک لە داتاکان و پاش گەڕانەوەی لیستەکانی هەمو پەروەردەکان لیژنەیەک لە وەزارەت  پێداچونەوەیان  بە وردبینی پەروەردەی قەزاکان دەکرد.

ئەوەشی خستەڕوو، پاش ئەوەی کە لە وەزارەت وردبینی تەواوبو، سەرلەنوێ لیستی هەر پەروەردەیەک بەجیا ئامادەکرا و بانگهێشتی بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزا و بەرپرسی خۆیەتی و وردبینی و ژمێریاریی پەروەردەی قەزاکان کرا بۆ وەزارەت، دواین لیست و داتای پەروەردەکەی خۆیان دەخستە بەردەستیان کە سەرلەنوێ چێکی بکەنەوە و بە نوسین یاداشتێک بنوسن کە هیچ هەڵە و کەموکوڕی لە لیستی پەروەردەکەیان نیە و هەر تێبینیەکیان هەبوبێت لەسەر هەڵەی داتا لەسەر پێشنیار و نوسینی نوسراوی ئەوان راستکردنەوەی بۆ کرا، بە مۆر و واژۆی خۆیان بەڵێنی ئەوەیان داوە هیچ گرفتیک لە لیستەکە نیە .

كاروخ عەبدوڵا گوڵاوی باسی لەوەشكرد، هەمو داتاکان لە سیستم چێککرانەوە و داتاکان ئامادەن و ڕۆژی دوشەممە لیستەکە بەدەستی دەبەن بۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ دەرکردنی فەرمان و دەستپێکردنی ڕێککارەکان بۆ مامۆستایانی گرێبەست كە 38 هەزار كەسن و موچەیان 400 بۆ 500 هەزارە بەپێی بڕوانامەكانیان، چاوەڕێدەکرێت لەمانگی نۆ یەکەم موچە بەگرێبەستی دابەش بکرێت .

لەبارەی شوێنی دەوامكردن دوای گرێبەست كاروخ عەبدوڵا گوڵاوی دەڵێت، “وانەبێژان دوای ڕێکارەکانی گرێبەست ناچنە دەرەوەی شارەکان لەناوەندەکانی خۆیان بەردەوام دەبن جگە لەم بەڕێزانەی بەشەوانەی کەمە لەچوارچێوەی پەروەردەکەی خۆی تەکمیلەی نصابی پێدەکرێت و خزمەتی چەند ساڵەی وانەبێژی و دواتر گرێبەستی هەژمار دەکرێت  لەکاتی بون بەهەمیشەیی .

دەشڵێت، “نوسراوی فەرمی وەزارەتی دارایی عێڕاق هەنگاوێکی گرینگ بو بۆ ئەوەی گرێبەستەکانی هەرێم بەفەرمی داپێدانانی دامەزراندنیان بۆ بکرێت لەسەر داهاتی ناوخۆ، ئەوەش ڕێگامان ئاسان دەکات لەئایندا کاری بۆ هەمیشەیی کردینان بکەین، هەروەها ناویان بچێتە ناو لیستی موچەوە و کارتی بانقیان هەبێت لەهەر بانقێ خۆیان مەبەستیانە، دوای تەواوکردنی ڕێکارەکانی گرێبەست بایۆمەتری ئەکەن و موچەی گرێبەست لەگەڵ وەزارەت دابەش دەکرێت”.

En az 10 karakter gerekli