باڵیۆزی نوێی به‌ریتانیا له عێراق ده‌ستبه‌كاربوو
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ستیڤن هیچن باڵیۆزی نوێی به‌ریتانیا له عێراق، كارنامه‌ی باڵیۆزی نوێی ده‌ستبه‌كاربوونی راده‌ستی فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كرد و له‌دیدارێكدا تاووتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی كرا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق باسی له‌وه‌شكرد، هه‌ردوو لا گفتوگۆیان له‌باره‌ی دوایین سه‌ردانی فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ به‌ریتانیا كرد و تیشكیان خسته‌سه‌ر گفتوگۆ ستراتیژییه‌كانی نێوان به‌غداد و له‌نده‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق پاڵپشتی خۆی بۆ هه‌وڵه‌كانی باڵیۆزی نوێی به‌ریتانیا له‌سه‌ر ئاستی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان نیشاندا.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه باڵیۆزی نوێی به‌ریتانیا له عێراق جه‌ختی كاركردنی پێكه‌وه‌یی و هاریكاری به‌رده‌وام، بۆ دروستكردنی باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ عێراق، كرده‌وه.